send link to app

قورئانی پیرۆز — پەڕتووکی خودا


4.4 ( 864 ratings )
Utility Libri
Sviluppatore Hevi Ezzat Ahmed
Libero

بەرنامەیەکی قورئانە بۆ کوردان کە لەم چەند خاڵەی خوارەوە پێکهاتووە:
١. دەقەكانی نێو سورەتەكان بە زمانی عه‌ره‌بی و سیازدە ته‌فسیری كوردییه‌وه‌ (هێڤی، پوخت، هەژار، ئاسان، ڕامان، ڕێبه‌ر، مویەسەر، ڕۆشن، تەوحید، ژیان، ساناهی، ڕوناهی، قورئانی کەریم بە هورامی).
٢. نابیستانیش دەتوانن سوود لەم بەرنامەیە وەربگرن چونکە زمانی ئاماژەی لەخۆ گرتووە!
٣. كۆپیكردنی هه‌ر دەقێكی عه‌ره‌بی بێت یان كوردی یان پێکەوە كه‌ خۆت بته‌وێت.
٤. ناردنی هەڵەیەک ئەگەر هەبێت لەڕێی ئیمێڵ.
٥. چوونەسەر دەقی دیاریكراو به‌ ویستی خوێنه‌ر.
٦. دروستكردنی وێنه‌ بۆ ئایه‌ت، به‌ گۆڕینی قه‌باره‌ی فۆنت و گۆڕینی سێبه‌ری ئایه‌ت و ته‌ڵخكردنی وێنه‌وه.
٧. لیستی دڵخوازه‌كان بۆ بینینەوەی ئەو ئایەتانەی کە خۆت دڵخوازت کردوون.
٨. بەرنامەکە بە هەرسێ شێوەزاری بادینانی و زاری کوردیی ناوەندی و زاری کوردیی ماچۆیی (هەورامانی) بەردەستە.
٩. گەڕانی تەفسیر بۆ گەڕان بەدوای ئایەتەکاندا بەپێی تەفسیرە کوردییەکان.
١٠. دەستنیشانکردنی (Bookmarking) ئایەتێک.
١١. فەرهەنگێکی بنچینەییی وشەکانی قورئان بە ناوی "فەرهەنگی هێڤی".
١٢. "بابەتەکانی سوورەت" بۆ خستنەڕووی لیستی بابەتەکانی نێو سوورەتی دڵخواز بەپوختی.
١٣. بەشێک بە ناوی ئایەتە پەیوەندیدارەکان بۆ بینینی ئەو ئایەتانەی کە بەگشتی لەیەکترەوە نزیکن یان هاوشێوەن.
١٤. بەشێک بە ناوی پۆلنامەی قورئان بۆ پۆلێنکارییی ئایەتەکان.
١٥. بەشێک بە ناوی تاقیکردنەوەی قورئانی تاکو خۆت لە بابەتە هەمەجۆرەکانی قورئاندا تاقیبکەیتەوە.